میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ پێشوازی له شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .
كاتژمێر 3:30ی ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 14-12-2021، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، پێشوازیان له شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كرد، كه‌پێكهاتبوو له هاوڕێیان (نه‌ژاد عه‌لی قادر و خه‌لیل مه‌حموود قادر ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و كاروان ئازاد ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان).
لەدیدارێکه‌دا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و گونده‌كانی باشووری كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری لێكردنیان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و پرسى نووسینەوەى دەستوور كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بەرێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خوێنده‌ڤانان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.