شاندێكی YNDK به‌شداری رێوڕەسمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی كاروانێك به‌نێودووكه‌ڵدا ده‌كات

تشرين1/أكتوير 06, 2021
میدیا - هەولێر
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌شداری رێوڕەسمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی(كاروانێك به‌نێو دووكه‌ڵدا) كه‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌ له‌تۆماركردن و دیكۆمێنتكاری مام خدر رووسی ده‌كات.
ئێوه‌ری ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5 / 10 / 2021 لە شارى هەولێر، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ) به‌یاوه‌ی به‌ڕیزان خاتوو( ئاره‌زوو جه‌بار سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK) و خاتوو(ئیلهام جاف سه‌رۆكی رێكخراوی سیزه‌ر) به‌شداری رێوڕەسمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی (كاروانێك به‌نێو دووكه‌ڵدا) كه‌ چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كه‌ له‌تۆماركردن و دیكۆمێنتكاری مام خدر رووسی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك حزب و لایه‌نی سیاسی و كەسایەتی و ئەكادیمی و نووسەر و رۆژنامەنووسان ده‌كه‌ن، لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان، مام خدر رووسی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و دواتر کورتەیەکى سەبارەت بە ناساندن و ناوەڕۆکى کتێبەكه‌ پێشکەشکرد كه‌داستانێكی نه‌به‌رد و ئازایه‌تی پۆلێك پیشمه‌رگه‌یه‌ له‌دژی داگیركاری دوژمنانی كورد و كوردستان.
پاشان شاندی YNDK پیرۆزباییان له‌ مام خدر رووسی كرد بۆ به‌چاپگه‌یاندن و تۆماركردنی ئه‌م داستانه‌ پڕ قاره‌مانیه‌تیه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له‌ دژی داگیركه‌ران و دوچمنان و هیوای ئه‌وه‌یان خواست تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌م جۆره‌ داستانانه‌ به‌دیكۆمێنت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وون نه‌بن و نه‌وه‌كانمان سوودی لێوه‌ربگرن.
شایانی باسە دوای تەواوبوونی گفتوگۆكان، كتێبەكه‌ پێشكەش بە ئامادەبووان كرا و بووە جێی خۆشحاڵی هه‌مووان.