سكرتێری گشتیی YNDK و سەرۆکى TNKS کۆدەبنەوە

تموز/يوليو 02, 2021
میدیا- دۆرتمۆند - ئەلمانیا :
ئێوارەى ڕۆژى 1 / 7 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی سەرۆکى TNKS كردو، سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوولا گفتوگۆیانکرد.
ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، سەردانی تەڤگەرى نووژەنى کوردستان - سوریاى لە شاری دۆرتمۆندى ئەلمانیا كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز د. رزگار قاسم سەرۆکى تەڤگەرى نووژەنى کوردستان - سوریا پێشوازی كران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاوای كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى تەڤگەرى نووژەنى کوردستان – سوریا سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی یەکدى بین و رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین..
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.