چەند لایەنێك له ‌هه‌ولێر سه‌ردانی HDP ده‌كه‌ن

حزيران/يونيو 18, 2021

میدیا- هه‌ولێر

كەنەكە ‌و چەند لایەنێك، سەردانی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەولێر  ده‌كه‌ن ‌و هاوخەمیی ‌و پشتگیرییان بۆ هەدەپە دەربڕی بەبۆنەی ئەو هێرشانەی دوێنێ‌ كرایە سەر بارەگاكەیان لە ئیزمیر.

سەرلەبەیانی دوێنێ‌ لەلایەن تورکەوە، بە چەک هێرش کرایە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە شاری ئیزمیر و لە پاش ئەوەی دەنیز پۆیراز، ئەندامی هەدەپەHDP لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، شه‌هیدكرا، باڵەخانەکەی هەدەپە لەلایەن ئەو هێرشبەرەوە، ئاگری تێبەردرا و سووتێنرا.--

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ 18-6-2021  ( کەنەکە، بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستان و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) لە شاری هەولێر، سەردانی نوێنەرایەتیی هەدەپەیان كرد.

ئامانجی سەردانی ئەو لایەنانە بۆ لای هەدەپە، پشتگیریكردنی دۆزی كورد لە باكوور ‌و پشتیوانیی هەدەپە ‌و دەربڕینی هاوخەمیی بوو بۆیان بەهۆی ڕووداوەكەی دوێنێوە.

شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، له‌گه‌ڵ نیهاد و زینب هاوسه‌رۆكی كنك و لایه‌نه‌كان ڕایگەیاند: “هەموو ئەو ڕووداوانەی لە دژی هەدەپە ‌و دۆزی كورد لە باكوور ڕوو دەدەن، بە بەرنامەن ‌و پیلانی دەوڵەتی تورکی فاشیستن بۆ لەناوبردنی گەلی كورده‌ و هه‌ر هێره‌شه‌ی بۆ سه‌ر هه‌ده‌په‌ هێرشه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و گه‌لی كوردستان بۆیه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی بوه‌ستێینه‌وه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی له‌دژی توركیا هه‌بێت”.