بەڕێزان له مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌مان پێگه‌یشت ، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەین و بەشداری خەمی ئێوه و خانهوادهكهین.
خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و تێكۆشان ته‌رخان كرد و لە خێزانێكی كوردپەروەر گۆشكرابوو، بۆیه وه‌كو پێشمه‌رگه و سیاسه‌توان و دپلۆماسییهكی به‌هێز له كوردستان ناسرابوو، هه‌موو كات هه وڵی ده‌دا بۆ سه‌رخستنی كوردستان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆیه له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره زه‌ره‌رێكی گه‌وره به‌ر بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه‌وت، له‌خوای گه‌وره نزا ده‌كه‌ین جێگای خواڵێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بر و ئارامیش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت. ....إنا لله وإنا إلیه را‌جعون .
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
15/2/2021