میدیا - هەولێر مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (27)همین ساڵیادى دامەزراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن. ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه: بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بابەت / پیرۆزبایی سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ... بەبۆنەی(27)مین ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان . بەڕێزان : یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی دیاربووه و وه‌ك لایه‌نێكی ئیسلاحی خواز هەموو كات له‌خزمه‌ت گەلی كوردستاندا بووه، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان. لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان . هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا. مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK 6-2-2021 Twitter