بەڕێز/ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بە بۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەم یادەدا وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و تێکۆشانی پڕبەخششتان، جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوانمان دەکەینەوە و سورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیی و یەکڕیزیی و تەبایی لەنێوان پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ هاووڵاتیان.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ـی ئاداری ٢٠٢٦