میدیا- هۆڵه‌ندا:
رۆژى يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 15/3/2026 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، به‌شداری (35)ه‌مین ساڵوه‌گه‌ری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات. یادكردنه‌وه‌كه له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدرا و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌ن و چاڵاكوان و كه‌سایه‌تی و هه‌ڤكاری پارت ولایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شداربوون.
له ده‌سپێكدا یادكردنه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان و بێده‌نگ بوون بۆ گیانی پاکی به‌رزه فڕی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و گشت شه‌هیدانی ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKوته‌یه‌كی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و دواتر چه‌ندین وته و گێڕانه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌م كاره‌ساته و خستنه ڕووی زانیاری نوێ پێشکه‌شکران.