٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان له هه‌موو جیهان، له‌م رۆژه‌دا ئافره‌تان هه‌ستانه سه‌رپێ دژی چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتكردنی مافه‌كانیان و ده‌نگیان هه‌ڵبڕی بۆ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رز، ئه‌م ڕۆژه بۆ ئافره‌تان ڕۆژی یه‌كده‌نگی و هاوبه‌شی جیهانییه بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و هێنانه‌كایه‌ی یه‌كسانی به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی تا ئێستاش ئافره‌تان به‌جۆره‌ها شێواز دووچاری چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، له‌م ڕۆژه‌دا ئافره‌تانى جیهان به شێوازی جیاواز داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، جه‌خت له به‌رده‌وامیی خه‌بات و تێكۆشانیان ده‌كه‌نه‌وه له پێناو به‌دیهێنانی جیهانێكی ئارام بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژین كه دوور بێ له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی توندوتیژی له‌سه‌ریان.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه له‌م قۆناغه‌ى ئه‌مڕۆماندا پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و وایكردووه كه ئافره‌ت له كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاویان هه‌بێ له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی و حزبی، به‌ڵام جێگه‌ی داخه تا ئێستاش توند‌و تیژی دژ به‌ئافره‌تان هه‌ر ماوه و ژن كوشتن هه‌رماوه و مێینه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دووچاری هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌مه‌ش تاوانی ئه‌لیكترۆنی له‌دژیان زۆر زیادی كردووه، هه‌روه‌ها پێويسته هه‌وڵه‌كان چڕبكهينهوه بۆ رێگريكردن له ده‌ركردنى ئه‌و ياسايانهى رێگه به به‌شوودانى كچان له‌ته‌مه‌نى زوودا ده‌دات، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى نيگه‌رانيمانه و به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌تيده‌كه‌ينه‌وه، نابێ كچ له ته‌مه‌نى بچووك و خوار ته‌مه‌نى ياسايى به‌شوو بدرێ و پێويسته كچان له‌و ته‌مه‌نه زه‌مينه‌ى خوێندن و فێربوونيان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان BANK ئه‌م رۆژه له‌خۆمان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاری رێكخراوه‌یی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له باشووری كوردستان بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندی تیژی له دژیان و كار ده‌كه‌ین بۆ گۆڕین و هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و یاساییانه‌ی دژی ئافره‌تانن بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی ئافره‌تان و به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئه‌و ياسايانه ره‌تده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌وڵى ده‌رچوواندنى ده‌كرێ و مافه‌كانى مێيينه پێشێل ده‌كات،كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تان پارێزراو بن و چیتر دووچاری توندوتیژی و كوشتن و سوتاندن نه‌بنه‌وه. * سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی نه‌پساوه‌ی ئافره‌تان له‌پێناو یه‌كسانی.
بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK
8ی مارس/ 2026