میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له شاری هه‌ولێر، به‌شداری سه‌مینارێك له‌سه‌ر زمانپارێزى له ماڵى وه‌فايى له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 10-2-2026، (هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK)، لەسەر بانگھێشتی ماڵى وه‌فايى له په‌راوێزى رۆژى جيهانى زمانى دايكدا، به‌شداری سه‌مینارێك له‌ژێر ناونیشانی ( زمانپارێزى له كۆمه‌ڵگه‌ى فره‌زماندا) بۆ دكتۆر ئازاد عه‌زيز سلێمان به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە کلتووری و میدیاییەکان ده‌كات، سه‌میناره‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێر خایاند و تیایدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر زمانى كوردى و شێوازى پاراستن و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى كرا.
كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له‌سه‌ميناره‌كه به‌شدارى گفتوگۆكانى كرد و رايگه‌ياند: زمان بنه‌ما و كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌كه، به‌داخه‌وه داگيركه‌ران و دوژمنانى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكيان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنى زمانى كوردى، به‌ڵام به‌هۆى خۆڕ‌اگرى نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌وڵه‌مه‌ندى زمانى كوردى ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ريان نه‌گرت و زمانى كوردى له‌جاران زياتر گه‌شه‌ى سه‌ندووه و پێويسته هه‌موو تاكێكى كورد له‌هه‌وڵدا بێ بۆ پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى زمانه‌كه‌مان.
لە دوماھیدا سه‌میناره‌كه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات.