میدیا - هەولێر:
شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له باغى شار له هه‌ولێر به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له خوالێخۆشبوو مامۆستا (به‌هزاد موحسين) ده‌كات.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 11/2/2026، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى YNDK )، لە باغى شار له شارى هه‌ولێر، به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له خوالێخۆشبوو مامۆستا (به‌هزاد موحسين) چالاكوانى ماف و ئازادييه‌كان ده‌كه‌ن، شاندى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK جارێكى ديكه پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى به بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا به‌هزاد موحسين راگەیاند، له به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ى خواڵێخۆشبوو، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی (YNDK )يان كرد.
له رێوڕه‌سمى ماته‌مينيه‌كه ژماره‌يه‌ك وتار به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شكران له‌سه‌ر ژيان و خه‌بات و تێكۆشانى (مامۆستا به‌هزاد موحسين)، له كۆتايى رێوڕه‌سمه‌كه كوڕه‌كه‌ى به‌ناوى خانه‌واده و بنه‌كاڵه‌كه‌يانه‌وه سوپاسى هاوخه‌مى و به‌شدارى هه‌موو لايه‌كيان كرد و تاجه‌گوڵينه بۆ گلكۆى دانرا.