سکرتێرى گشتیى YNDK بەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو خاتوو حەیزەران سەلمان خالید دایکى بەڕێز عەلى عەونى دەکات

شباط/فبراير 09, 2026
میدیا - زاخۆ:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٩ / ٢ / ٢٠٢٦ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە شارى زاخۆ ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو خاتوو (حەیزەران سەلمان خالید) دایکى بەڕێز عەلى عەونى بوون، پرسەو سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، لە شارى زاخۆ ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى کەسایەتیى چاکەخواز خواڵێخۆشبوو خاتوو (حەیزەران سەلمان خالید) دایکى بەڕێز عەلى عەونى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى و بەرپرسى پەیوەندى نیشتمانیى پارتى دیموکراتى کوردستان بوون و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزیان و بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە بەڕێز عەلى عەونى و بنەماڵەکەیان و خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
بەڕێز عەلى عەونى بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیان خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسیان کردن.