میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كات، وێڕاى پيرۆزبايى (32)همين سالڕۆژى راگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى و ده‌رباره‌ى رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
رۆژی شەممە رێكه‌وتی 7-2-2026، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێرىYNDK)، سەردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێيهجێكردن و شوراى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان) پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا (د.شاخه‌وان خاليد کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK) پيرۆزبايى ساڵيادى راگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلامى لێ‌كردن و له به‌رامبه‌ردا )مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتى یه‌كگرتووی ئیسلاميی كوردستان) سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و سه‌ردانى شاندى( YNDK )ى كرد، هه‌روه‌ها لهدانيشتنهكه باس لە رەوشی سیاسی ئهقليمى و ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوە و پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی نیشتمانی هه‌بێت، له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانمان له‌هه‌موو به‌شه‌كانى وڵات و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.