پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١ / ٢ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی پارتى رەنجدەرانى كوردستان-یان كردو، بەبۆنەى (31) سى و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەیاوەری هەڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK و زیلان سارمەمى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتیى YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى پارتى رەنجدەرانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارت و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و ئەندامى ئەنجوومەنى گشتى و ژمارەیەک لە کادرو ئەندامانى پارتى رەنجدەرانى کوردستان)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (٣١) سى و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى رەنجدەرانى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDKی بە بەڕێزان سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى پارتى رەنجدرانى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى پارتى رەنجدەرانى كوردستانى لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.