میدیا- عه‌نكاوه:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی (49)ه‌مين ساڵيادى حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن، له‌دانيشتنه‌كه وێڕاى پيرۆزبايى، گفتۆگۆیان ده‌رباره‌ی رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد.
رۆژی شەممە رێكه‌وتی 1-11-2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و سه‌ردار خدر ئه‌ندامى يه‌ده‌گى كۆميته‌ى سه‌ركردايه‌تى و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان)، سەردانی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن-یان لە عه‌نكاوه كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( كاك رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ) پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسى YNDK پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ى (49)ه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێنی لێ‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا ( كاك رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن) سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و به‌شدارى شاندى ( YNDK ) يان له‌ساڵياد‌يان كرد، هه‌روه‌ها له‌دانيشتنه‌كه جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان له پێناو خزمه‌تكردن و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان .
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.