میدیا – هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا به‌شداری كۆنفرانسێكى تايبه‌ت به هه‌شته‌مين ساڵيادى ريفراندۆمى باشوورى كوردستان له‌ژێر دروشمى (ريفراندۆم بڕيارى نه‌ته‌وه‌يه‌ك) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومى و حزبى و رۆشنبیران و کەسایەتى و میدیاكار و نووسه‌ران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتى 28-9-2025 له شارى ده‌نهاگ له هۆڵه‌ندا، هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا لەسەر بانگھێشتی پلاتفۆرمى كوردى بۆ كارى هاوبه‌ش له هۆڵه‌ندا و ئاماده‌بوونى كۆنفدراسيۆنى ره‌وه‌ندى كوردى، به‌شداری كۆنفراسێك له‌ژێر ناونیشانی ( ريفراندۆم بڕيارى نه‌ته‌وه‌يه‌ك) به به‌شداری دكتۆر دلاوه‌ر ئاژگه‌يى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له يه‌كێتى ئه‌وروپا و نوێنەری ژماره‌يه‌ك له حزبەکان و رۆشنبیران و میدیاكار و نووسه‌ران ده‌كات.
له كۆنفرانسه‌كه به‌بۆنه‌ى هه‌شته‌مين ساڵيادى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى باشوورى كوردستان، چه‌ند بابه‌تێك پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا، پاشان ئاماده‌بووان به‌شرۆڤه و گفتوگۆ و پرسيار و سه‌رنج و تێبينييه‌كانيان به‌شدارييان له ديالۆگهكه كرد، لە دوماھیدا ديالۆگهكه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و دواى چه‌ند كاتژمێر گفتوگۆ هه‌موو لایه‌ك كۆكبوون له‌سه‌ر يه‌كريزى و يه‌كهه‌ڵوێستى و يهكگووتارى گه‌لى كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوى مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.