میدیا - گوێڕ:
ئێوارەى ڕۆژى 24 / 08 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى گوێڕ بەڕێز شێخ ئیبراهیم شهاب دەلفۆ تائى-یان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ خواست.
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە شارۆچکەى گوێڕ سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى گوێڕ بەڕێز (شێخ ئیبراهیم شهاب دەلفۆ تائى)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (شێخ ئیبراهیم شهاب دەلفۆ تائى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.