میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ١٣ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاكر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى YNDK )، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رەزاى کەعبى سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشى سیاسیى کوردستان و ئاڵۆزى و گۆڕانکارى و پێشهاتە سیاسى و سەربازییەکانى ناوچەکە کرد و جەختیانکردەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى کوردان بۆ چۆنیەتى مامەکردن لەگەڵ پێشهات و رووداوو بویەرەکان و، یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە کارو خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان کرا و، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیاند، شایانى باسە لە دیدارەكەدا سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.