*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق دەكات*

تموز/يوليو 27, 2025
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ / ٧ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پێشوازیانكرد له بەڕێز (شێخ د. عەبدولڕەزاق شەمەرى سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر پرەنسیپى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن و رێککەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەى کێشەو گرفتەکانى عێراق.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.