میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19 - 6 - 2025، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (پاڵە گەردى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێر و مەعروف سمیلانى بەرپرسى هەرێمى سۆرانى YNDK ) پێشوازیانكرد له بەڕێز (شێخ د. عەبدولڕەزاق شەمەرى سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق و شاندى یاوەرى), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر پرەنسیپى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن و رێککەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەى کێشەو گرفتەکانى عێراق.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.