*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز مامۆستا تەڵعەت ئیبراهیم دەکات*

تموز/يوليو 01, 2025
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 30 / 06 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى مەخموور بەڕێز مامۆستا تەڵعەت ئیبراهیم -ی کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.
ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ناسراو و وڵاتپارێزى دەڤەرى مەخموور بەڕێز (مامۆستا تەڵعەتئیبراهیم)-ی کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو جەڵتە لێیداوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (مامۆستا تەڵعەت ئیبراهیم) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.