میدیا - هەولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى YNDK به‌شدارى رێوڕه‌سمى بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆوارى (ده‌نگاره) ده‌كات، كه له‌لايه‌ن يه‌كێتى نووسه‌رانى كورد- لقى هه‌ولێر له هۆڵى شه‌هيد مه‌هدى خۆشناو له هه‌ولێر رێكخرابوو.
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە رێكه‌وتى 29/6/2025، هه‌ڤاڵ ( د. شاخه‌وان خاليد، كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK )، لە شارى هەولێر، بەئامادەبوونی كاك ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و ئازاد حه‌مه‌ده‌مين نه‌قيبى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و ژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی و نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان و ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆواره‌كه، به‌شدارى ده‌كات له رێوڕەسمى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆوارى ده‌نگاره- كه گۆوارێكى كولتوورى گشتييه له شه‌قڵاوه ده‌رده‌چێ، شایانی باسە دوای تەواوبوونی ناساندنى گۆواره‌كه و به‌شدارى ئاماده‌بووان به‌سه‌رنج و تێبينييه‌كانيان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى گۆواره‌كه بە دیارى پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.