میدیا- هۆڵه‌ندا:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 21/6/2025 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، به‌شداری ساڵوه‌گه‌ری كۆمه‌ڵكوژى كۆبانێ ده‌كات. یادكردنه‌وه‌كه له لايه‌ن كوڕێن كۆبانێ له‌هۆڵه‌ندا له شاری نويه‌ركيرك له وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدرا، نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌ن و چاڵاكوان و كه‌سایه‌تی و هه‌ڤكاری پارت ولایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شداربوون.
له ده‌سپێكدا یادكردنه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان و بێده‌نگ بوون بۆ گیانی پاکی به‌رزه فڕی شه‌هیدانی كۆبانێ و گشت شه‌هیدانی ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌م بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و له‌ڕێوره‌سمه‌كه چه‌ندین وته و زانیاری و به‌ڵگه‌فيلم سه‌باره‌ت به‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوژييه پێشکه‌شکران و پاشان ژماره‌یه‌ك مۆم بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كۆبانێ داگیرسێندران، كه بۆ هه‌میشه له دڵ و ده‌روونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه.