میدیا – هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ى كۆنفدراسيۆنى ره‌وه‌ندى كوردستانى به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ژماره‌يه‌ك له حزبەکان و رۆشنبیران و کەسایەتى ده‌كات.
رۆژى يه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتى 1-6-2025 له‌شارى دانهاغ له هۆڵه‌ندا، هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا لەسەر بانگھێشتی كۆنفدراسيۆنى ره‌وه‌ندى كوردى، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ى كۆنفدراسيۆنى ره‌وه‌ندى كوردستانى له ئه‌وروپا كرد، كهتيايدا نوێنەری ژماره‌يه‌ك له حزبەکان و رۆشنبیران و میدیاكار و نووسه‌ران به‌شدار بن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه باس له دياسپۆراى كوردى له ئه‌وروپا و به‌هێزكردنى پێگه‌ى كوردستانيان له وڵاتانى ئه‌وروپا و زيادكردنى پاڵپشتى بۆ كوردستان و به‌هێزكردنى پێگه‌و رۆلى كورد له‌م نێوه‌نده‌دا كرا، پاشان ئاماده‌بووان به‌شرۆڤه و گفتوگۆ و پرسيار و سه‌رنج و تێبينييه‌كانيان به‌شداريان له كۆبوونه‌وه‌كه كرد، لە دوماھیدا كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و دواى چه‌ند كاتژمێرێك گفتوگۆ هه‌موو لایه‌ك كۆكبوون له‌سه‌ر يه‌كريزى و يه‌كهه‌ڵوێستى و يهكگووتارى كورد له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوى مافه‌كان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستان.