سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمى چلەى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان شێخ ئاودەلى) دەبێت

میدیا - هەولێر:

 پاشنیوەڕۆى ڕۆژى ١٦ / ٥ / ٢٠٢٥ ، سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رێوڕەسمى چلەى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان شێخ ئاودەلى) بوو، لە رێوڕەسمەکەدا جارێکى دیکە سەرەخۆشى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

 پاشنیوەڕۆى ڕۆژى هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى هەڤاڵ ٠قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) لەسەر بانگهێشتی بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان شێخ ئاودەلى) ئامادەی رێوڕەسمی رێوڕەسمى چلەى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان شێخ ئاودەلى) بوو، كە لە هۆڵى رۆشنبیرى شارى هەولێر بەڕێوەچوو، سكرتێری گشتی YNDK بەگەرمی لەلایەن بنەماڵەو کەس و کارو خزمانى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان شێخ ئاودەلى)پێشوازی كران، لەڕێوڕەسمەكەدا سكرتێری گشتی YNDK  لە وتارێکدا باسى لە رۆڵى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان شێخ ئاودەلى) لە بوارى ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى و نووسین و ژینگەپارێزى و پاراستنى فۆلکلۆرو کەلەپوورى کوردەوارى و شارستانیەتى دەڤەرى مەخموور کرد، هەروەها جارێکى دیکە هاوخەمى و سەرەخۆشى خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و لەڕێی ئەوانیشەوە بە خزم و کەس و کارى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوای خواست کە ناخۆشى دیکە نەبینن، ئەمەو بنەماڵەو کەس و کارو خزمانى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان شێخ ئاودەلى)، خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی سكرتێری گشتیی YNDK لەڕێوڕەسمەكەدا راگەیاندو سوپاسی هەڵوێست و ئامادەبوونیان كرد.

  تەواوى وتارى سکرتێرى گشتیى YNDK لە رێوڕەسمى چلەى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان شێخ ئاودەلى) لەم لینکەى خوارەوەدایە:

      https://youtu.be/onf4pG4WrtE