مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو هاوڕێ (به‌همه‌ن حوسێن) دەکات

میدیا – هه‌ولێر:

 

 مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو هاوڕێ (به‌همه‌ن حوسێن) به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى گشتى حزبى زه‌حمه‌تكێشان ده‌كات و سه‌ره‌خۆشيان له خانه‌واده‌ى خواڵێخۆشبوو و ‌سكرتێر و مه‌كته‌بى سياسى و هاوڕێيانى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان كرد.  

  دواى نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى  17 / 5 / 2025، د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و  شاندى ياوه‌رى، لە مزگه‌وتى جه‌ليل خه‌يات له‌ شارى هه‌ولێر، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو هاوڕێ (به‌همه‌ن حوسێن)يان كرد، لەلایەن به‌ڕێز كاك به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێر  و  مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌ندامانى حزبى زه‌حمه‌تكێشان كوردستان و  بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، د. شاخەوان خالید به‌ناوى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى پێراگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست دواناخۆشيان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی ( مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK )ى كرد.