مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK به‌شداری ساڵیادی راگه‌ياندنى بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات

میدیا – هەولێر:

 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شداری ئاهه‌نگى (38) ساڵه‌ی راگه‌ياندنى بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان/ عێراق ده‌كات.

ئێوارەی ئەمڕۆ 15-5-2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسیYNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسيی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK)، به‌شداری ئاهه‌نگى (38) ساڵەی ئيعلانكردنى بزووتنه‌وه‌ی ئیسلاميی كوردستان/ عێراق له‌ هۆڵی ميديا لە پارێزگاى هەولێر ده‌كه‌ن، بە ئامادەبوونی به‌ڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و كاك ئومێد خۆشناو نوێنه‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى ئيدارى و حزبى و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تی و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژماره‌یه‌ك وتار و كۆمه‌ڵێك چاڵاكی هونه‌ری و سروودی ئایینی و له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ پێشكه‌شكران.

شاندی YNDK پیرۆزبایی (38) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباييان ئاڕاسته‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا عیرفان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌ سوپاسی پیرۆزبایی و به‌شداری شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی ( YNDK )یان له‌م مه‌ڕاسیمه‌یان‌ كرد.