سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو (سری سورەییا ئۆندەر) دەبێت

ميديا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٥ / ٥ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى پرسەى خوالێخۆشبوو (سری سورەییا ئۆندەر) بوو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە DEMPARTI و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى شاندێکى YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( د. عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، ئامادەى پرسەى کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان DEMPARTI و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالی (سری سورەییا ئۆندەر) بوون، کەوا لە بارەگاى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان DEMPARTI لەشارى هەولێر بەڕێوەدەچوو، ئەمەو شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان (موراد شەن بەرپرسى پەیوەندییەکانى و ئەندامانى پەیوەندییەکانى DEMPARTI) پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK-ى بە DEMPARTI و بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.

 شایانى باسە بەڕێز موراد شەن بەناوى خۆیان و DEMPARTI سوپاسى ئامادەبوون و بەسەرکردنەوەى سکرتێرى گشتى و شاندى YNDK یان کرد.