سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى یەکێتى نووسەرانى کورد دەكات

میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٥ / ٥ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى یەکێتى نووسەرانى کورد كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی کلتوورى و سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (پرۆفیسۆر د. هیمداد حوسێن سەرۆکى یەکێتى نووسەرانى کورد)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی کلتوورى و سیاسی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر زیاتر بایەخدان بە بزاڤى کلتوورى کوردستان و پێشخستنى، هەروەها رۆڵى یەکێتى نووسەرانى کورد بۆ کارکردن بۆ هۆشیارى سیاسى و نەتەوەیى و نیشتمانى و کۆمەڵایەتى بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵگەى کوردستان کرا.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.