میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٥ / ٥ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى رەنجدەرانى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە و هەڵبژاردنى خولى داهاتووى پەرلەمانى عێراق كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە، هەروەها هاوهەڵوێستى و یەكوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.