سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى ماڵى خوالێخۆشبوو مەلا رەسووڵ بندیان مەخموورى دەکات

 ميديا - هەولێر:

 پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣٠ / ٤ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى ماڵى خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان مەخموورى)ى کرد و، پرسە و سەرەخۆشى خۆیانى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، سەردانى ماڵى کەسایەتى ناسراو و چاکەخوازى مەخموور خوالێخۆشبوو (مەلا رەسووڵ بندیان مەخموورى)ى کرد و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان کوڕان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیانى بە بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.

  شایانى باسە کوڕانى خوالێخۆشبوو بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیان سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەى سکرتێرى گشتیى YNDK یان کرد.