ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتى 30 / 4 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز خاتوو (شیرین ئامێدى ئەندامى دەستەى کارگێڕى ئەنجوومەنى باڵاى تێکۆشەرانى پارتى دیموکراتى کوردستان)، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی پێشمەرگە و کەسایەتیى ناسراوو چاکەخواز کاک (سەعید ئامێدى)ى هاوژینى بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لەلایەن خۆیەوە خاتوو (شیرین ئامێدى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.