سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە نووسەرو شاعیر فەرید مەخموورى دەكات

میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە، رێکەوتى ٣٠ / ٤ / ٢٠٢٥،  غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ قەهار  مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK، پێشوازیكرد لە نووسەرو شاعیر بەڕێز (فەرید مەخموورى)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى و کلتوورى کوردستان كرد.

 سکرتێرى گشتیى YNDK ئاماژەى بە رۆڵى بەڕێزیان لە بزاڤى کلتورى کوردستان کرد و هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.