میدیا – هەولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پێشوازی لە نووسەر و شاعير بەڕێز (فه‌ريد مه‌خموورى) ده‌كات، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و هۆنراوه و زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی كرا.
پاشنيوه‌ڕۆى رۆژی يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 27 / 4 / 2025، هه‌ڤاڵ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ فاخر نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK )، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDKلە شاری هەولێر، پێشوازييان لە نووسەر و شاعيرى ناسراوى گه‌له‌كه‌مان، بەڕێز (فه‌ريد مه‌خموورى) كرد.
لە دیدارەکەدا وێڕاى به‌خێر هاتنه‌وه‌ى شاعير بۆ وڵات، باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى و گرنگی رۆڵى نووسەر و شاعير له به‌ره‌و پێشبردنى ئه‌م بواره كرد، بەڕێز فه‌ريد مه‌خموورى باسى لە دوا پڕۆژە و نووسینى خۆى لە بوارى ئه‌ده‌بى كوردى کرد، له به‌رامبه‌ردا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK وێڕاى دەستخۆشى له كار و ماندووبوونی له‌م بواره‌دا، ئاماژەى بە رۆڵى بەڕێزیان لە به‌ره‌و پێشبردنی بواری رۆشنبیری، به‌تایبه‌ت هۆنراوه و ئه‌ده‌بى كوردى کرد و، هیواى سه‌ركه‌وتن و بەردەوامى بۆ خواست، له كۆتايى ديداره‌كه‌دا كارگێرى مه‌كته‌بى سياسيى دوا په‌رتووكى به‌خۆى به‌ناوى (ناسيۆناليزم و ده‌وڵه‌تى كوردستان) پێشكه‌ش به‌رێزيان كرد.