مخابن دوێنێ پاش نیوەڕۆ ( ڕەسوڵ مەولود مام شێخ) ناسراو بە (مامۆستا مەلا ڕەسوڵ بندیان) کەسایەتی ناسراوی مەخموور و قەراج و کەندێناوە، فۆلکلۆرناس ، مێژوونووس، فەرهەنگزان، هەڵبەستڤان و ئایینپەروەر، ئینسکلۆپیدیایەکی پڕلەزانیاری جۆراوجۆر بوو، بەشێوەیەکی کتوپڕ ژیانئاوایی لەهەمـوومان کرد و هەگبە پڕ لەزانیارەکانی بەیەکجاری پێچایەوە و گەڕایەوە لای پەروەردگاری مەزن، بەلەدەستدانی ئەم کەلە پیاوە، کەلێنێکی گەورە و زیانێکی مەزن بەر بوارەجیاجیاکانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ئایینی کەوت لەدەڤەرەکەمان، بەداخەوە پڕۆژەکانی زۆر زۆر بوو، بەڵام بۆی مەیسەر نەبوو، بەئەنجامیان بگەیەنێت، هیوادارین لەداهاتوودا لەئەرشیفە دەوڵەمەندەکەی هەموو ئەو خەونانەی کە هەیبوو، بۆی بهێندرێتەدی و هەگبەجوانەکەی پەخش و بڵاوبکرێتەوە و ببێتە مایەی سوودگەیاندن بەگشت لایەک،
بەناوی سەرجەم ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی دەڤەری مەخموور و دەوروبەری، پرسە و هاوخەمی خۆمان بەخانەوادەکەی ڕادەگەینین نزاکارین لەخوای گەورە و ئارامیی و دڵنەواییان پێببەخشێت. خوالێیخۆشبێتیش جێگەی بەهەشتی فراوان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون.
جەمیل سنجاوی
بەرپرسی
سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری قەرەچووغ
٢٠٢٥/٤/٧