لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا: هاوسەرۆکى PYD بە بۆنەى (٣٠)يەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK و جەژنەکانى نەورۆز و رەمەزان پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى YNDK دەكات

میدیا - هەولێر :

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتى ٣٠ / ٣ / ٢٠٢٥، هاوسەرۆکى PYD لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, بەبۆنەى (٣٠)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK و جەژنەکانى نەورۆزو رەمەزان پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى YNDK کرد و، هیواى پێشکەوتن و سەرکەوتنى بۆ خواست.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێز (غەریب حەسۆ هاوسەرۆکى پارتى یەکێتى دیموکرات PYD) پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ هەڤاڵ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەڕێزیان بەناوى خۆى و خاتوو پەروین یوسف هاوسەرۆک و ئەندامانى دەستەى هاوسەرۆکایەتى و سەرکردایەتیى PYD بەبۆنەى (٣٠)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK  و جەژنەکانى نەورۆزو رەمەزان، پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK کردو هیواى پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو سەرکەوتنى بۆ YNDK خواست و، هەڵوێست و رۆڵى YNDK ى لە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان بەرز نرخاند.

 سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى هاوسەرۆکى PYD-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.

 هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی برایانەى نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنى دۆزى رەواى گەلى كوردستان.