میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى هەموو ئەو بەڕێزانە کردووە کەوا بە بۆنەى جەژنى نەورۆز و سییەمین ساڵیادی دامهزراندنی YNDK پیرۆزباییان لە YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :
سوپاس و پێزانین
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانمانەوە، سوپاس و رێزو خۆشەویستیمان ئاراستەی هەر هەموو ئەو بەڕێزو ئازیزانە دەكەین ؛ لە حیزب و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران و كەسایەتییەكان و هۆزو عەشیرەتە کوردى و عەرەبییەكان و پیاوانی ئایینی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی و پەیوەندی تەلەفۆنی یان لە رێگەی ئیمێل و سۆشیالمیدیاوە لە كوردستان و دەرەوە بەسەریانكردینەوە و، بەبۆنەى جەژنى نەورۆزو (30)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ؛ پیرۆزباییان لێكردین، پیرۆزبایى و بەسەركردنەوەتان بەم بۆنەوە زیاتر دڵخۆشی كردین و بووە هۆی ورە بەخشینی زیاتر بۆ كارو خەباتی داهاتوومان.
وێڕای سوپاس و پێزانینی دووبارەمان بۆ هەر هەموو لایەك، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن و سەرفرازیتان دەخوازین.
هەمیشە تەندروست و شادو سەرکەوتووبن.
لەگەڵ رێزماندا.
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25 / 3 / 2025