مه‌كته‌بى سياسيى YNDK پێشوازى لە شاندى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان DEM Partî دەكات

میدیا - هەولێر :

 مه‌كته‌بى سياسيى YNDK پێشوازی له‌ شاندى DEM Partî ده‌كات، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جيهان و يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى و يه‌كريزى گه‌لى كوردستان كرد.

 ئێواره‌ى رۆژى يه‌كشەممە رێكه‌وتى 16-3-2025، شاندى مه‌كته‌بى سياسى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ساڵح ئەندامى مەکتەبى سیاسى و جەلال سمایل كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیانكرد لە شاندى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان  DEM Partî كه‌ پێکهاتبوو لە بەڕێزان (وەزیر جۆشکون پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا و موراد ئين نوێنەری دەم پارتی لە باشوورى کوردستان و عابد ئیکە ئه‌ندامى ده‌م پارتى)، لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ ئاماده‌كارى لەو ئەگەر و پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كانى ئاشتى له‌ نێوان كورد و توركيا له ‌باكوورى كوردستان كرا.

شاندى ميوان بانگهێشتنامەی فه‌رمى ھاوسەرۆکانی دەم پارتيان بۆ به‌شداريكردنى YNDK له‌جه‌ژنى نه‌ورۆز له ‌ئامه‌د گه‌ياند و به‌خۆشحالييه‌وه‌ بانگهێشتنامه‌كه‌يان لێوه‌رگيرا بۆ به‌شداريكردن له ‌نه‌ورۆزى كوردان له‌ئامه‌د.