- حزب و لایەنە سیاسیيەکانى دەڤەرى مەخموور ..
(34) ساڵ بەر لەئەمڕۆ، لە بەرەبەیانی (12)ی ئاداری ساڵی (1991) دا، خەڵکی مەخموور هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان راپەڕین و، لەماوەیەکی کەمدا توانرا مەخموور لە تەواوی دامودەزگا ستەمکار و ديكتاتۆر و داگیرکەرەکانى رژێمی بەعسى رووخاو پاک بکرێتەوە.
راپەڕینی (12)ی ئادارى مێژوویى دەڤەرى مەخموور، سەلمێنەرى ئەو راستییە بوو، کە سەرسەخترین رژێمی دیکتاتۆر و داگیرکەر، وێڕاى سیاسەتەکانی (بەعەرەبکردن و بە بەعسیکردن و راگواستنی زۆرەملێ و پرۆسەى ئەنفال)، نەیتوانى سیمای کوردستانی بوونى مەخموور بسڕێتەوە و لەدەرفەتێکدا خەڵک و پێشمەرگەی کوردستان چۆکیان بەرژێمدا دا.
هاوشاریانی ئازیز و خۆڕاگری مەخموور... ئێمە لەکاتێکدا دواى (34) ساڵ یادى ئەم رۆژە پیرۆزە دەکەینەوە، هێشتا کێشەکانى ناوچەکە لە رووى سیاسی و بوارەکانى تردا سەقامگیر نەبووە، ئەمەش بەهۆى دوولەتبوونى سنووری کارگێڕی ناوچەکە، کە بەشێکی لەژێر سایەى پێشمەرگەی کوردستانە و بەشێکى ترى سوپای عێراق تێیدا باڵا دەستە، نا سەقامگیری دەڤەرەکەمان هاوشان لەگەڵ ناوچە دابڕێنراوەکانى ترى کوردستان، بەهۆى مانەوەى ئەو ناوچانەیە لەنێو دوو بەرداشى ئیدارى و نەگەڕاندنەوەیانە بۆ سەر ئیدارەى حکومەتى کوردستان .
هاوشاریانى ئازیز، هێز و لایەنە سیاسییەکانى دەڤەرى مەخموور...
هەروەک چۆن بەشێک لەپەرلەمانتار و بەرپرسانى شۆڤێنى عێراق (دادگاى فیدراڵى عێراق) بەکاردەهێنن بۆ زۆرێک لە بڕیارى دژ بەخەڵک و حکومەتى کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە لە هەرێمى قەرەچووغی YNDK بەمافى رەواى خۆمان و خەڵکى ناوچە دابڕێندراوەکانى کوردستانى دەزانین، کە بانگەوازێک بۆ هەموو لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و پەرلەمانتارانى کورد لەبەغدا و حکومەتى کوردستان دەکەین، بەهەموو لایەک کار بکرێت بۆ تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر حکومەتى عێراق لە (دادگاى فیدراڵى عێراق) دا، بەمەبەستى جێبەجێنەکردنى ماددەى (140)ى دەستوورى عێراق پشتگوێخستنى ئەو ماددە دەستووریيە، کە بڕیار بوو تا ساڵى 2007 تەواوى قۆناغەکانى بێتە جێبەجێکردن و كار بۆ جێگيركردنى هێزى پێشمهرگه لهو ناوچانه و گهڕاندنهوهى ناوچه داگيركراوهكان بكرێ بۆ سهر ئيدارهى حكومهتى كوردستان، ئاشکرایە ئەم پرسەش بە یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیيەکاندا، ئەنجامى ئەرێنى دەبێت .
بەم بۆنەیەوە ئێمە لە هەرێمی قەرەچووغی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، پیرۆزبایی لەتەواوی خەڵکى مەخموور و دەوروبەری دەکەین، سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئازادیی مەخموور و تەواوی شەهیدانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان .
هەرێمی قەرەچووغی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
مەخموور (12)ی ئاداری 2025