غەفوور مەخموورى سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (فەخرەددین زیارەتى) دەکات

میدیا - هەولێر :

 

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتى 8 / 03 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ هەڤاڵ (فەخرەددین زیارەتى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK و نوێنەرى YNDK لە ئەوروپا)، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی هەردوو کەسایەتیى چاکەخواز خوالێخۆشبووان (خاتوو خاسێ) و (خاتوو هەیبەت)ى خاڵۆژنى بەڕێزیان.

سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبووان بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (فەخرەددین زیارەتى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.