ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 23 / 2 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز (رزگار محەممەد ئیسماعیل قايمقامى قەزاى مەخموور)، سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیى چاکەخواز خاتوو (بەسێ عوسمان)ى دایکى بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (رزگار محەممەد ئیسماعیل) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.