میدیا - هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)- كۆميته‌ى باشوور به‌سه‌رپه‌رشتى زه‌ينه‌ب موڕاد هاوسه‌رۆكى كنك به ئاماده‌بوونى ره‌فيق غه‌فوور ئه‌ندامى كۆنسه‌ى رێڤه‌به‌رى كنك، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به به‌شداری ژماره‌یه‌ك حزب و كه‌سایه‌تی و ئه‌ندامانی KNK به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ساز ده‌كات.
شه‌وی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 19/20-2-2025 به به‌شداری ژماره‌یه‌ك حزب و كه‌سایه‌تی و سیاسه‌توان و ئه‌ندامانی KNK له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی زووم به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆميته‌ى باشوور كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌باره‌ت به به‌ستنى كۆنفرانسى راوێژى نه‌ته‌وه‌يي باشوورى كوردستان ساز ده‌كات، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئۆنلایینه‌دا، د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئاماده‌كارى بۆ به‌ستنى كۆبوونه‌وه‌ى راوێژى نه‌ته‌وه‌يي باشوورى كوردستان كرا، به‌شداربووان له كۆبوونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك پێشنیار و سه‌رنجیان خسته روو، كۆبوونه‌وه‌كه زياتر له دوو كاتژمێر سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانى ته‌واوكرد.
له‌م باره‌یه‌وه د. شاخه‌وان خالید له كۆبوونه‌وه‌كه وته‌یه‌كی به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسيی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ( YNDK)ی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد:
ده‌قی وته‌كه:
به‌رێزان ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی KNK
خوشكان ....برایان
سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادیتان لێبێت....
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی به‌ستنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه ده‌كه‌ین، ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پێویستن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانی KNK له باشووری كوردستان و گرنگه هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه به به‌رگێكی كوردانه‌ی راسته‌قینه گفتوكۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سياسى و ئاشته‌وایی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد و دانانى به‌رنامه بۆ راوێژى نه‌ته‌وه‌يي له‌باشوورى كوردستان بكه‌ین.
له‌م قۆناغه‌دا گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته، به‌ڵام به‌ر له‌هه‌ر شتێ پێویسته دیالۆگ بكه‌ین و به‌به‌رگێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی و به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسەکان بكه‌ین و كێماسییه‌كان دیاری بكه‌ین و هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ ئاشته‌وایی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بنێین.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی كێشه و گرفت هه‌یه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌سته‌م بێت، له‌م ناكۆكییانه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌كه‌مانه و دوژمنان و داگیركه‌ران سوودی لێوه‌رده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه بارودۆخى ناوخۆیى کوردستان باش نییە و پەیوەندى نێوان پارچەکانى کوردستان و حیزبەکان لە ئاستێکى خراپدایە و ناکۆکن و ئەوەندەى رەچاوى بەرژەوەندى حیزبى دەکەن نیو ئەوەندە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى ناکەن، بۆیه پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى له پیشه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان بێ و بگەڕێینەوە سەر مێزى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بۆ چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان و رزگاربوونمان لە قەیرانەکاندا. بۆ ئەوەى بەهەموو لایەک دەستکەوتەکانى باشوور و رۆژئاوا بپارێزین و به‌هه‌موومان پێشیان بخەین، بۆیه پێویستە هاوکار و پشتیوانى یەکتر بین.
بۆ دەربازکردنى ئەم رەوشە نالەبارە و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و داڕشتنى ستراتیژێکى نەتەوەیى و به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يي كورد، پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى نیشتمانى بکەین و پێویستە لە نزیکترین کاتدا کار بکەین بۆ بەستنی كۆبوونه‌وه‌ى راوێژى و كۆنگرەیەكی نەتەوەیی سەرتاسەرى بۆ تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و نيشتمانى بەپەلەی ئەم قۆناخەی خەباتى بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانە، لەبەرئەوەی بەستنی ئەم كۆبوونه‌وانه لەم كاتەدا خزمەتێكی زۆر بە دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەگەیەنێت بۆ داڕشتنی ستراتیژییەتێكی نەتەوەیی یەكگرتوو بۆ كوردستان و داڕشتنی كارنامەیەكی گونجاو بۆ ئەم قۆناخەی خەبات و پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا كاربكەین و دوای نەخەین و بیكەین بە چەترێكی نەتەوەیی و لەوێوە بە یەكدەنگی كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بكەین، لەبەرئەوەی تاكە چارەسەر بۆ پرسی كورد دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە.
ئێمە له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK وەك هەمیشە و جارێکى دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لەهەموو بەشەكانی كوردستان رادەگەیەنين، هەروەها لێرەوە بانگ لە تەواوى لایەنە ناکۆکەکانى کوردستان دەكەین كەوا كێشە و گرژی نێوانيان لەسەر بنەمای دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربكەن، لەبەرئەوەی سەردەم سەردەمی دیالۆگ و لەیەكترگەیشتنە و زۆربەی كێشەكانی دونیایش لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەركراون و یەكلایی كراونەتەوە و ئه‌مڕۆش لايه‌نه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌يه‌ك نزيك ببنه‌وه ئه‌مه هه‌نگاوێكى باشه و پێويسته به‌رده‌وام بين له‌سه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانمان.
لەكۆتاییدا جارێكی دی هیوای سەركەوتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم و، ئومێد دەکەم گفتوگۆکانی ئه‌م كۆبوونه‌وه سه‌ركه‌وتووانه ئامانجی خۆی بپێكی و به‌زووترين كات كۆبوونه‌وه‌ی راوێژى نه‌ته‌وه‌يي باشووری KNK ببه‌ستين، بۆ ئه‌وه‌ی KNK ببێته چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان و وڵاتپارێزان رۆلى مه‌زن بگێڕى له پاراستنى نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌تايبه‌ت له‌كاتى ئێستا دوژمنان و داگيركه‌رانى كوردستان به‌رده‌وامن و به‌شێوازى جۆراو جۆر دژايه‌تيمان ده‌كه‌ن و هه‌وڵى له‌باربردنى ده‌سته‌وكه‌ته‌كانمان له باشوور و رۆژئاواى وڵات ده‌ده‌ن.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان.
_ مردن و روو ره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
- بێته دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسيی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
19/20-2-2025