میدیا – سلێمانی:
پارتی یه‌كێتی دیموكرات (PYD) دیدارێک بۆ ژماره‌یه‌ك له حزب و لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمی و وڵاتپارێزان له‌ژێر ناوی ( دیداری باشوور بۆ ئایینده‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌سوریای نوێ‌دا) له‌هۆڵی ڕامادا له سلێمانی ساز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 25-1-2025 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و شاكر هاشم مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ) به‌شداریان له دیداری باشوور بۆ ئایینده‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌سوریای نوێ‌دا له‌هۆڵی ڕامادا له پارێزگای سلێمانی كرد، كه پارتی یه‌كێتی دیموكرات (PYD) رێكیخستبوو، تیایدا ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمی و وڵاتپارێز له دیداره به‌شداربوون، تیایدا گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و ئایینده‌ی رۆژئاوای كوردستان كرا.
له دیداره‌كه شاناز ئیبراهیم خانمی یەکەمی عێراق وتاری پێشکەشکرد و لەرێگەی ئۆنلاین هەڤاڵ مەزلوم عەبدی وتارێکی لەسەر رۆژئاوای وڵات پێشکەشکرد و ئینجا پەروین محمدامین هاوسەرۆکی PYD و هەڤاڵ سهام بەرپرسی پەیوەندییەکان و دکتۆر جاویدان نوێنەری PYD تێڕوانینی خۆیان خستە ڕوو؛ پاشان لایە‌نه‌كانی به‌شدار دید و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئایینده‌ی رۆژئاوای كوردستان خسته‌ڕوو، هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون كه‌مه‌ترسی گه‌وره له‌لا‌یه‌ن دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوی وڵات هه‌یه و كار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان له ئاست به‌رپرسیارییه‌تیدا بین و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان لا‌یه‌نه سیاسییه‌كان بكرێ و به‌یه‌كریزی و ته‌بایی كار بۆ پاراستنی ده‌سته‌كه‌وكانی گه‌لی كوردستان له رۆژئاوا و باشووری وڵات بكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیار له‌م باره‌یه‌وه خرانه‌ڕوو .