مەكتەبی سیاسیی YNDK پیرۆزبایی له‌ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

كانون1/ديسمبر 11, 2024

میدیا - هەولێر

 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی له‌ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ده‌كات و هیوای پێشكه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ سه‌ر ته‌بایی هاوهه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه‌كان له‌پرسه‌ چاره‌نووسسسازه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌‌تكێشانی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

 

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(39)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی ته‌واوی مافەكانی گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی و هاوهه‌ڵوێستی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانمان و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو به‌شه‌كانی كوردستان .

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

هه‌ولێر- باشووری كوردستان