*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سکرتێرى گشتیى حزبی ديموكراتى بێت نەهرێن دەكات*

كانون1/ديسمبر 10, 2024
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٠ / ١٢ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتى بێت نەهرێن-یان كرد، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانى بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێنى کردو، بەگەرمى لەلايەن بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن) پێشوازیکران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و گۆڕانکارى پێشهاتە سیاسییەکانى ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە روویانداوەو روودەدەن، بۆ ئەمەش پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەك گوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کراو، جەختکرایەوە سەر هاوکارى و هاوخەباتى نێوانيان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.