مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (26)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات. وێڕای پیرۆزبایی له‌په‌یامه‌كه‌دا هاتووه" له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی گرتۆته‌وه، گرنگە سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان یەكریز و هاوده‌نگ بن، بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان".
بەبۆنەی(26)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان( كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر گەشەكردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان.
بەڕێزان: كۆمه‌ڵه‌كه‌تان( كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان) لەماوەی تەمەنی خەباتی وەك لایەنێكی توركمانی كوردستانی، توانیویەتی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی كەسانی نیشتمانپەروەر لە دەوری خۆیداو، هەموو كات هەڵگری پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و ئایینەكان بووە لە كوردستاندا، له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆشدا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی گرتۆته‌وه، گرنگە سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان یەكریز و هاوده‌نگ بن، بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK و كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان و گشت هێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان .