سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز بەهائەددین جەلال دەکات

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 13 / 8 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو رۆژنامەنووس بەڕێز بەهائەددین جەلال مستەفا-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواست.
ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی نووسەرو رۆژنامەنووس بەڕێز (بەهائەددین جەلال مستەفا)ى کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (بەهائەددین جەلال) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.