میدیا- هه‌ولێر
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 8-8-2024 (د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK ) لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزب و لایەنی سیاسی و رۆشنبیر و راگه‌یاندكار و كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و ولاتپارێزان و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان، به‌شداری مەڕاسیمی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی حه‌یده‌ری ده‌كات.
سەرەتای مەراسیمەكە به‌خوله‌كێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان ده‌ستی پێكرد و پاشان وتاری به‌خێرهاتن و ئینجا وتارێك له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس موممتاز حه‌یده‌ری پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا، سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵ و ماندووبوونیان له بواری رۆژنامه‌گه‌ری و كار و شه‌ونخونیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتووكخانه‌یه‌وه، وه‌ك ناوه‌ندێكی رۆشنبیری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نجامدانی چاڵاكی رۆشنبیری.
به‌م بۆنه‌یه كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK پیرۆزبایی له‌به‌رێزیان و ده‌سته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كه كرد و هیوای هه‌ماهه‌نگی و سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.