میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدارى له يادى (10) ساڵه‌ى جينۆسايدكردنى ئێزديیه‌كان ده‌كات، كه له‌لايه‌ن زانكۆى كوردستان- هه‌ولێر و نووسينگه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدييه‌وه له هۆتێل رۆتانا له هه‌ولێر ساز كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 3-8-2024 هه‌ڤاڵ (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK)، به‌شداری ڕێوڕه‌سمى يادى ده ساڵه‌ى جينۆسايدكردنى ئێزديدا له هۆتێل رۆتانا له‌شاری هه‌ولێر كرد، به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و، به‌شداری نوێنه‌رى سه‌ركۆمارى عێراق، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، ميرى ئێزدييان و بابه‌شێخ و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى حكوومى و حزبى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و چه‌ندين چين و توێژى ئێزدى و ميوانان ئاماده‌ی بوون.
له‌ڕێوره‌سمه‌كه چه‌ندین وتار و توێژینه‌وه و به‌ڵگه‌نامه و ڤیدیۆی دیكۆمێنتكاری پێشكه‌شكران، هه‌روه‌ها قوربانی و رزگاربووانی ئێزیدی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، له‌سه‌ر زاری خۆیان مه‌ینه‌تی و به‌ندیخانه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی خۆیان و چۆنیه‌تی هه‌ڵهاتن و رزگاربوونیان له‌ده‌ستی داعش بۆ ئاماده‌بووان گێڕایه‌وه.