میدیا - سۆران:
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سەردانی ( به‌ڕێز سدیق گه‌ردی) کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى سۆرانیان کرد، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێزیان خواست.
پاشنیوەڕۆى رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١ / ٨ / ٢٠٢٤، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و پاڵە گەردى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و مەعروف وسو ئەندامى یەدەگى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى سۆران و عوسمان باڵابەرز و مەهدى رواندزى کارگێڕانى هەرێمى سۆرانى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى دەڤەرى سۆران بەڕێز (سدیق گەردى) یان لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەكه‌یان پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK هیواى سەلامەتى و تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (سدیق گەردى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى، سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى مه‌كته‌بی سیاسیی( YNDK)یان كرد.